
ئۆتۆمبێلێکی مەلیکە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی هیچ جۆرە کۆدێک بۆ ئۆتۆمبلە بێ سەرەتاکانی سنوورەکە دروست ناکرێت، لیژنە ئەمنییەکانیش دەڵێت، تاوەکوو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی لەبارەی دانانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ ئێمە نەهاتووە،
وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەن بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەو ئۆتۆمبێلانە لەناو هاونیشتمانیان بە "مەلیکە" ناسراون. بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزارە لەو سنوورە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی بڕیاری داوە کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دروست نەکرێت.
زانیاریی زیاتر: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ بڕیار و ڕێکارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەلای ئێمە نییە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی، پەیوەندیی بە لیژنە ئەمنییەکانەوە کردووە و پێیان وتوە: تاوەکوو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی لەبارەی دانانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ ئێمە نەهاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش بێ ئاگایی خۆی لە کارەکە نیشان داوە، هاوکات ئاسایشی سلێمانی هیج فەرمانێکیان لەبارەی دانانی کۆد بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان بەدەست نەگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد ڕەسوول، خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایە و بە ئاڤای گوت: هیچ دەروازەیەک بۆ بردنەوە دەرەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە لە سلێمانی، ئەگەر ئەم کۆدەکە کاری پێ نەکرێت، ئەوا بە زیانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کۆتایی دیت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەگشتی بە پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار (50 بۆ 60 وەرەقە) لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنەوەیان پێکراوە، پێشتریش لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی سلێمانییەوە هێنراونەتە ناوچەکە.
باکگراوند: لە دووی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەدرا ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بچێتە ناو شاری سلێمانی، هاوكات ڕێككاری یاسایی بەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا دەگیرایە بەر، لە ڕۆژی دواتر مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی دەستیان بە سەر ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی مەلیکەدا گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت






