
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەناردەکردنی سماقی بەناوبانگی دەڤەری ئاکرێ، بەتایبەت لە ناحیەی دینارتە، بەشێوەیەکی بەرچاو لە گەشەکردندایە و دەرفەتی نوێی بۆ جووتیاران و بازرگانانی ناوچەکە ڕەخساندووە.
چیرۆکی سەرەکی: مەسعود، بازرگانێکی چالاکە لە ناحیەی دینارتە، ئامادەکاری دەکات بۆ هەناردەکردنی 25 تۆن سماق بۆ تورکیا. ئەم کارە دوای ئەوە دێت کە ناوبراو پێشتر 125 تەن سماقی دیکەی ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کردووە.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکدا بۆ سەلام مشیر، ئەو بازرگانە ڕایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا سێ کاروانی سماقمان بۆ دەرەوە ناردووە، ئێستاش کار دەکەین بۆ ناردنی 25 تۆن سماقی دیکە بۆ تورکیا، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێدەکەین."
بە گوتەی بازرگانان، خواستێکی زۆر لەسەر سماقی ئاکرێ بەگشتی و دینارتە بەتایبەتی هەیە، بە جۆرێک کە بازرگانان بە شەو و ڕۆژ سەرقاڵی کارکردنن بۆ دابینکردنی ئەم بەرهەمە. لە ئێستادا، نرخی کیلۆیەک سماقی سپی بە 9 هەزار دینار و سماقی سوور بە 6 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
هەنگاوی داهاتوو: پلان وایە لە ساڵانی داهاتوودا بڕێکی زیاتری سماق هەناردەی وڵاتان بکرێت، لەوانە چین، ئێران، نەرویج، سوید و چەند وڵاتێکی دیکە. ئەم فراوانبوونە چاوەڕوانکراوە دەرفەتی زیاتر بۆ بازرگانان و ئابووریی ناوچەکە دەڕەخسێنێت.
لەلایەکی دیکە: ئەندازیار مەهدی تاهر، بەرپرسی هۆبەی کشتوکاڵی دینارتە، بە ئاڤای ڕایگەیاند کە ئەمساڵ تا ئێستا 475 تۆن سماق بۆ تورکیا هەناردە کراوە. ناوبراو جەختی لەسەر کوالێتی و ڕەنگ و گوڵی زۆر باشی سماقی ئەمساڵ کردەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئەم بەرهەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





