
بەشێکی ئەو زەوییانەی ئامادەکراون تاوەکوو بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن
ئاڤا نیوز
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر هۆشداری لە کڕینی ئەو زەوییانە دەدات کە بە فەرمانبەران دەدرێت و دەڵێت، "پێویستە تا کاتی بەناوکردن کەس ئەو زەویانە نەکڕێت".
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەستیپێکردووە، خەڵکیش خواستی لەسەر کڕینی زەوییەکان زۆرە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ دانانی نەخشە کەرتییەکان و کوژاندنەوەی زەوییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لە بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ، تاپۆ دەکرێن بەناو دەکرێن.
سەرۆکی شارەوانی دەشڵێت، کە زەوییەکان بەناوکران ئەو کاتە وێنەی تۆماریان پێ دەدەین پاشان فەرمانبەران دەتوانن کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان پێداچوونەوە دەکات، هەر کەسێک پێشتر سوودمەند بووبێت لە وەرگرتنی زەوی، ئێستاش فۆرمی پڕکردبێتەوە و ناویشی هاتبێتەوە، ئەوا زەوییەکە ناکرێت بە ناوییەوە.
زانیاریی زیاتر: قۆناغی بەناوکردنی زەوییەکان دەستیپێکردووە، ئەو سێ هەزار زەوییەی لە گوندی ئاشۆکان لە سنووری هەولێر بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون، ئێستا ڕێکاری پەسەندکردنی کۆتایی بۆ دەکرێت و ڕەوانەی تاپۆ دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا بەشێکی دیکەی زەوییەکان کە ئامادەکراون لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ کاری کوژاندنەوەیان بۆ دەکرێت، هاوکات کار بۆ دیاری کردنی زەوی بۆ خاوەن مافەکان [ئەوانەی قەرەبوو دەکرێنەوە] دەکرێت.
بۆچی گرنگە: هۆشدارییەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەپێناو زەرەرمەندنەبوونی خەڵکە و ڕێگری کردنە لە چەند بارەبوونەوەی فرۆشتنی زەوییەک بە چەند کەسێک بە بێ هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی خاوەندارێتییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست






