
دیمەنی وشکەساڵی لە ناسرییە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وشکەساڵی 250 خێزان لە ڕۆژهەڵاتی ناسرییە بەرەو ناوەندەکانی شارەکە ناچار بە ئاوارەبوون دەکات و "سەرچاوەکانی بژێوییان لەدەستداوە".
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، لەلایەکی دیکەوە تا دێت دیاردەی بە بیابانبوون لە پارێزگاکانی باشوور زیاتر دەبێت و خەڵکی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.
لێدوانی فەرمی: بەسام غەزی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە ناسرییە، لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 250 خێزانی نوێی ئاوارە تۆمارکراون، ئەمەش بەهۆی لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر واقیعی ژیان لە پارێزگاکەدا هەبووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی بەسام غەزی، "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان و زۆنگاوەکان دروست کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان خێزان کە سەرچاوەکانی بژێوییان لەوێ لەدەستداوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلەکانی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو زۆرێک لە خێزانەکانی ناچار کردووە ناوچە ڕەسەنەکانیان جێبهێڵن".
لەهەمان کاتدا: بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ناسرییە وتی، "خێزانە ئاوارەبووەکان لە قەزاکانی سەید دەخیل و ئیسلاح کۆبوونەتەوە، جگە لە ژمارەیەک ناوچەی دیکە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکەوە، چونکە دوای جێهێشتنی زۆنگاوەکان و لادێکان ڕوویان لە ناوەندەکانی شارەکان کردووە".
"تیمەکانی کۆچبەری چاودێری دۆخی ئەم خێزانانە دەکەن و چاوەڕێی پاڵپشتی وەزارەتن بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و تەندروستی بۆیان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






