گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی دەربەندیخان، لە ئەڵمانیا کارێکی ناوازەی ئەنجامداوە و بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی جیهان دیزاین دەکات، ئەمەش سەرنجی زۆری وەبەرهێنەرانی ڕاکێشاوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەمزین عەباس، تەمەن 32 ساڵ، ماوەی حەوت ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و لەوێ بڕوانامەی لە بەشی بیناسازیدا بەدەستهێناوە. پێشمەرگەیەکی خۆبەخش بووە و لە شەڕی دژ بە داعشدا بریندار بووە، ئێستا بەهۆی ئەو برینەوە 40%ـی دەستێکی کار ناکات. بەڵام ئەمە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم خەون و تواناکانی.
پڕۆژە ناوازەکەی شەمزین بریتییە لە دیزاینکردنی تاوەرێک کە بەرزییەکەی سێ هەزار و 150 مەترە و بەمەش بە بەرزترین تاوەری جیهان دادەنرێت. ناوبراو مۆدێلێکی بچووکی ئەم تاوەرەشی دروست کردووە. شەمزین ماوەی دوو ساڵ خەریکی ئەم پڕۆژەیە بووە، کە بە دۆستی ژینگە دادەنرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: تایبەتمەندییەکانی تاوەرەکە بریتین لە بەرهەمهێنانی کارەبای تایبەت بە خۆی لە وزەی سرووشتی، هەروەها پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوەڕۆ و زبڵ و خاشاکی لەناو خۆیدا دروست کردووە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.
داواکاری فەرمی: شەمزین عەباس هیوادارە ئەم تاوەرە، گەر بە قەبارەیەکی بچووکتر بێت لە شاری هەولێر دروست بکرێت. داوا لە وەبەرهێنەران دەکات کە هەرکەسێک خواستی هەبێت، ئامادەیە دیزاینەکەی پێشکەش بکات.
لەلایەکی دیکەوە: شەمزین پڕۆژەیەکی دیکەشی هەیە کە بریتییە لە دروستکردنی ڕۆبۆتێک بۆ هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. ئەم ڕۆبۆتە بە فەرمانی دەنگ کاردەکات و دەتوانێت فەرمانەکان جێبەجێ بکات.
ئەمەش بزانە: بۆ نمایشکردنی پڕۆژەکانی، شەمزین بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەک لە ئەڵمانیا بانگهێشت کراوە کە لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





