
دیمەنی دەف ژەنێک. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دیوانی وەقفی سوننی، ڕێنماییەکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کرد، بە پێی ئەو ڕێنماییە بەهەموو شیوەیەک ڕێگە بە بەکارهێنانی "دەف" لە مزگەوتەکان نادرێت، بەڵام بەهۆی کارداناوەکان لە بڕیارەکە پەشیمان دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی دیوانی وەقفی سوننی، ڕێنماییەکە لەلایەن سەرۆکی دیوان لە 10ـی ئەم مانگەدا دەرچووە و لەمەودوا بەهەموو شێوەیەک دەف لێدان لە بۆنە ئایینی و مەدح و مەولوودەکان لەنێو حەرەمی مزگەوتەکانی سەر بە دیوانی وەقفی سوننی قەدەغەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییەکە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک یان بەرپرسی مزگەوتێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر لێدانی دەف لەگەڵ سرودی ئایینی و مەدح و سەنا بۆ مەولوودی پێغەمبەر لەنێو مزگەوتەکان ڕێگەپێدراوبوو.
کاردانەوەکان: ڕێنماییەکەی وەقفی سوننی کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووە، بۆیە دیوانی وەقفی سوننی زۆر بەخێرایی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی نووسراوەکەیەوە بڵاوکردەوە و لەو ڕێنماییانە پاشگەز بووەوە.
ڕوونکردنەوەی فەرمی: لە ڕوونکردنەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئایینی ئیسلامی پیرۆز ئایینێکی لێبوردەیی و بەزەییە و بەکارهێنانی دەف لە دەربڕینی خۆشیدا لە بۆنە ئایینییەکاندا، لەوانەش ئاهەنگگێڕان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، بەپێی ئاداب و پەیڕەوکراوەکان ڕێگەپێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆبووەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات كۆبووەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا




