هۆشداری بەو هاووڵاتیانە دەدرێت کە گەشتی عومرە لەگەڵ کەسانی ناو سۆشیاڵ میدیا دەکەن
- کوردستان
- 10 ئەیلوول

دیمەنی دوو حەجخواز پێش بەڕێکەوتنیان بۆ مەککە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بهڕێوهبهرایهتیی گشتی حهج و عومرهی ههرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەو کەسانەی کە کۆمپانیایان نییە و لە نێو سۆشیال میدیا ڕیکلامی عومرە دەکەن بۆ ئەوەی تووشی کێشە وگرفت نەبنەوە.
وێنە گەورەکە: گەشتەکانی عومرە بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستە سەدان کۆمپانیا بە فەرمی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە بۆ ڕێکخستنی گەشتی عومرە بۆ عومرەکاران، بەدەر لەوانە کەسانێک بێ ئەوەی کۆمپانیایان هەبێت لە سۆشیال میدیا ڕیکڵام بۆ ئەو مەبەستە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگاداری سهرجهم هاووڵاتیانی كوردستان دهكەینەوە تەنیا دهتوانن لهگهڵ ئهو كۆمپانیایانه گهشتی عومره بكهن كه به شێوهیهكی فهرمی گرێبهستیان لهگهڵ بهڕێوهبهرایهتمان كردووه.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی گشتیی زیاتر لە 400 کۆمپانیای تۆمارکراو 242 کۆمپانیا بەفەرمی گرێبەستیان کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ببەن بۆ گەشتی عومرە لە هەرچوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەو کۆمپانیانە گرێبەستیان کردووە بەمەبەستی گرەنتی کردنی مافی هاووڵاتیان، هەر کۆمپانیایەک بڕی پێنج هەزار دۆلاری لێ وەرگیراوە وەکو بارمەتە لە بانک دانراوە، تاوەکو هەر عومرەکارێک تووشی گرفت بێت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لەو بڕە پارەیەک مافی هاووڵاتی بگەڕێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو کەسانەی ڕیکڵام لە سۆشیاڵ میدیا دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ببەن بۆ عومرە و کۆمپانیایان نیە، پەیوەندییان پێکراوە و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە و لە ئەگەری دووبارەکردنەوە سزای یاسایی دەدرێن.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، ئاگاداری ئەو کەسانەش دەکەینەوە خوازیارن هاووڵاتیان ببەن بۆ گەشتی عومرە دەتوانن کۆمپانیا دابمەزرێنن و لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکان دامەزراندنی کۆمپانیای حەج و عومرە زۆر ئاسان کراوە، کە نزیکەی 200 کۆمپانیا تەنیا لەکابینەی نۆیەم دامەزراوە و مۆڵەتیان پێدراوە، هەلیکار بۆ هەزاران خێزان ڕەخسێنراوە.
مەرجە سەرەکییەکان: مەرجی سەرەکی دامەزراندنی کۆمپانیای حەج و عومرە ئەوەیە کەسەکە فەرمانبەری حکومی نەبێت، بۆئەوەی دەرفەتی کار بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێت کەهیچ سەرچاوەی داراییان نیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






