بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال داوا دەکرێت "گرووپە بیانییەکان" دەربکرێن
- کوردستان
- 10 ئەیلوول

دیمەنی قەزای شنگال. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هۆکارەکانی دواکەوتنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگاکە لە قەزای شنگال و دەوروبەری دیاری دەکات و داوا لە حکومەت دەکات بە زووترین کات هێز و گرووپە بیانییەکان دەربکات بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا لە 9ـی تشرینی یەکەمی 2020 ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ کرد، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەهۆی هۆکاری سیاسی ڕێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەیان هەزار ئاوارە، بەتایبەتی ئێزدییەکان، هێشتا نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
هۆکارە زانراوەکان: کاکەیی ئاماژەی بەوەشدا، نەبوونی ئیدارەیەکی مەیدانی بۆ شنگال و بەڕێوەبردنی یەکە ئیدارییەکان لە دەرەوەی پارێزگاکە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارەکان.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، وێرانبوونی ماڵ و ژێرخان و قەرەبوونەکردنەوەی زیانلێکەوتووان. کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 هەزار خێزان قەرەبوویان وەرنەگرتووە. هاوکات ئاوارەکان لە کەمپەکاندا ڕاهاتوون بە پشتبەستن بە یارمەتییە مرۆییەکان.
داواکاری فەرمی: سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە نەینەوا داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستبەجێ هەموو هێز و گرووپە بیانییەکان، بەتایبەتی "پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی تورکیا لە باشیک و گرووپە بیانییەکانی دیکە لە نەینەوا"، دەربکات.
ئەمەش بزانە: پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 20 کەمپ لە خۆدەگرن، 15 کەمپیان بۆ ئاوارەکانە و 5 کەمپی دیکە بۆ پەنابەرانە. ژمارەی خێزانە نیشتەجێکانی ئەو کەمپانە 20 هەزار و 840 خێزانە، لە کاتێکدا نزیکەی 35 هەزار خێزانی ئاوارە هێشتا لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






