سەرۆک بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە
- کوردستان
- 11 ئەیلوول

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆیەکەمین جار لە مێژوودا بناغەیەکی پتەوی بۆ تێکۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دانا، بۆ قۆناغەکانی تری خەباتی گەلی کوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بلاوکردەوە و تێیدا هاتووە: شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەکی زێڕینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەریی سیاسی و چەکداری و جەماوەریی کوردستان بوو کە هانی خەڵکی کوردستانی دا بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ئامانجی نوێ و ئاسۆیەکی بەرفراوان هەنگاو بنێن و لە ئەنجامدا دۆزی گەلی کوردستان قۆناغی گەورە ببڕێت.
- ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بناخەیەکی پتەوی بۆ تێکۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و گشت چینوتوێژەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دانا، ئەویش لەپێناو بەرگریکردن لە دۆزی ڕەوا و مافەکانی خەڵکی کوردستان.
- شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناغەکانی تری خەباتی گەلی کوردستان سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە و، ئەزموون و دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ هەمیشە بەرچاوڕوونی دەداتە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان.
- لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا دەستخۆشی و پێزانینم بۆ هەموو ئەو کادیر و پێشمەرگە و خەباتگێڕانە هەیە کە بە پێداگری و بوێری و ماندوویەتیی خۆیان مێژوو و شانازییان بۆ گەلەکەیان تۆمار کردووە. هەر لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






