
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێند لە قوتابخانەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە پرۆگرامەکانی پەروەردە و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەو بوارەدا، وەزارەتی پەروەردە 100 فیلم کارتۆنی پەروەردەیی بەرهەم دەهێنێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن، کار لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایی سەردەم و ژیریی دەستکرد دەکات وەک بەشێک لە هۆکارەکانی پەروەردەیی و هێنانەکایەی ئاسانکاری و نوێگەری لەو بوارەدا.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن بە ئاڤا میدیای گوت: کار لەسەر بەرهەمهێنانی 100 فیلم کارتۆنی پەروەردەیی دەکەین، دوو ئەکتەری سەرەکی ڕاز و ڕەوان، ئەو دوو ئەکتەرە لە پرۆگرامی خوێندنی بازنەی یەکەمی لە بابەتەکانی کوردی، بیرکاری، زانست و هونەردا هەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەسەن سەرتیپ: سیناریۆی فیلم کارتۆنەکان ئامادە کراوە، لەپاڵ لایەنی پەروەردە و فێرکردن مۆرکێکی تەواو کولتووری بەو فیلم کارتۆنانە دەدرێت و تێیدا هەموو شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەناسێنرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بابەتەکانی باخچەی ساوایان و بازنەی یەکەم ئەلیکترۆنین، هەر بابەتێک بارکۆدێکی هەیە و دەتوانرێت لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەک بەبێ هێڵی ئینتەرنێت سوودیان لێوەربگیرێت.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ گۆڕانکاری گەورە لە پرۆگرامەکانی خوێندن کراوە و 142 کتێب چاپکراون کە بریتین لە ئامادەکردن و گۆڕینی پرۆگرام.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






