
دیمەنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان و لۆگۆی یانەی سلێمانی. گرافیک. ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یانەی وەرزشی سلێمانی هەڵدەبژێرێت و ڕكابەریشی بۆ ئەو پۆستە نییە.
چیرۆكی سەرەكی: ناوەڕاستی مانگی 10ـی داهاتوو، یانەی وەرزشی سلێمانی، هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی دەكات، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و جێگری سەرۆكوەزیرانی كوردستان خۆی بەربژێر دەكات بۆ سەرۆكی یانەكە و هیچ ڕكابەرێكی نابێت، هەروەها سەركەوت حەسەن، سەرۆكی ئێستای یانەكە دەبێتە جێگری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆتا جار كە قوباد تاڵەبانی سەردانی یانەی سلێمانی كرد، ڕۆژی 17ـی مانگی ئاداری ئەمساڵ بوو، ئەوكات بەڵێنی بە ئیدارەی یانەكە دا پلانێكی تۆكمەی پێنج ساڵی دابنێن بۆ سەرخستنەوەی یانەی سلێمانی بۆ ڕكابەرییەكانی خولی عێراق، هەر ئەوكات كرایە سەرۆكی فەخریی یانەكە، لەو ڕۆژدا بەڵێنی بە ئیدارەی یانەكە دا بۆ داڕشتنی پلانەكە كۆببنەوە، بەڵام شەش مانگ تێپەڕیوە و سەری بە بارەگەی یانەكە نەكردووە.
بابەتە ستراتیژییەكە: دوای شەڕە خوێناوییەكەی لالەزار، چەندین جار پێشنیاز بۆ قوباد تاڵەبانی كرا ببێتە سەرۆكی یانەی نەورۆز، بەڵام ڕەتیكردووەتەوە ببێتە سەرۆكی یانەیەك كە پێشتر لاهوڕ شێخ جەنگی، سەرۆكی بووە.
قوباد تاڵەبانی بەلێنی بە ئیدارەی یانەی سلێمانی داوە تیپەكە بگەڕێنێتەوە ڕیزی خولی ئەستێرەكانی عێراق، بەڵام ئەوە ئەركێكی سەختە، چونكە یانەكە ئێستا لە ڕیزی یانە پلە سێیەكانی عێراقە، دەبێتە بە پلەبەندی بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكان، پاشان بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكان، پاشان نایاب ئینجا دەگاتە خولی ئەستێرەكان، واتە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی لانیكەم سێ بۆ چوار ساڵی پێویستە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی داهاتی مانگانەی یانەی سلێمانی 35 ملیۆن دینارە بە داهاتی مەلەوانگە و مۆڵ و ژمارەیەك موڵك كە خاوەندارییەكەی بۆ یانەكە دەگەڕێتەوە.
باكگراوند: كۆتا جار یانەی سلێمانی لە ڕیزی یانە نایابەكانی عێراق بینرا، وەرزی توپی پێی 2014-2015 بوو، واتە زیاتر لە 10 ساڵە لە ڕكابەرییەكانی عێراق دابڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت