
خەڵەف حەبتوور، ملیاردێر و بازرگانی ناوداری ئیماراتی. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بازرگانێکی ئیماراتی سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و چەند کەسایەتییەکی دیکە کۆدەبێتەوە، بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدات، لەنێویاندا دانانی سێ هەزار پاسی گەورە لە سەرجەم شارەکانی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵەف حەبتوور، ملیاردێر و بازرگانی ناوداری ئیماراتی و خاوەنی کۆمەڵەی حەبتوور، لە سەردانێکی چەند ڕۆژەیدا بۆ سووریا، کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورەی ڕاگەیاند، کە بە ئامانجی بوژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی سووریا دێنە کایەوە.
حەبتوور لە میانەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و چەندین کەسایەتی دیکەی سووریا، جەختی لەسەر پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان لەم وڵاتەدا کردەوە و ڕایگەیاند: "خوا وای پێ باش بووە کە لەم وڵاتەدا کار بکەین، هەزاران هەلی وەبەرهێنان لێرەدا بوونی هەیە."
شێوازی جێبەجێکردن: سەرمایەدارە ئیماراتییەکە پلانی داناوە بۆ دانانی سێ هەزار پاسی گەورە لە سەرجەم شارەکانی سووریا، کە بە شێوەی هاوبەشی لەگەڵ حکومەت کاریان پێدەکرێت. بەپێی قسەکانی حەبتوور، ئەم پڕۆژەیە نزیکەی سێ هەزار هەلی کار بۆ شوفێران و کارمەندانی دیکە دەڕەخسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە پڕۆژەی پاسەکان، حەبتوور ئاماژەی بە پلانی دروستکردنی کارگەی جل و بەرگ کرد لە سووریا، کە ئەمەش هەلێکی کاری زۆر بۆ گەنجان فەراهەم دەکات.
هەروەها لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکانی کەنار دەریا، حەبتوور ئارەزووی خۆی بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتەشدا دەربڕی و گوتی: "لێرەشدا شتی باش دروست دەکەم بۆ بووژانەوەی ئابووری سووریا. ئێستا کاتی ئەوە نەماوە بینا و باڵەخانە بەرز بکەینەوە بۆ ئاسمان، چونکە ئەو شتانە کە دروست کران تەواو دەبن. بەڵام من شتێک دروست دەکەم کە بۆ هەتا هەتایە بەرهەمی هەبێت."
حەبتوور دووپاتی کردەوە کە ئامانجی تەنیا قازانج نییە، بەڵکو دەیەوێت دەست بخاتە دەستی گەلی سووریا بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژین. وتیشی: "ئەمە جەوهەری وەبەرهێنانە لای من، کاتێک کە پڕۆژەیەک دەکاتەوە یان وەبەرهێنانێک دەکا، بۆ ئەوەیە خەڵک بە عیزەت و کەرامەت و سەربەرزانە بژین، ئامانجەکە تەنیا قازانج نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






