ڕێبوار هادی: ئەو بۆچوونەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەیدات پابەندكەر نابێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 12 ئەیلوول

ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات بە هۆی ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا داوای بۆچوونی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت كردووە سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، بۆیە ئەگەر ئەنجوومەنەكە ڕا و بۆچوونیش بخاتە ڕوو پابەندكەر نابێت بۆ هەرێمی كوردستان.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی ڕێككنەكەوتنی هەولێر و بەغدا، لە كۆبوونەوەی سێیشەممەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار درا پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بە چەند ماددەیەكی یاساییەوە و بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بكرێت، ئێستا نووسراوەكە لە ئەنجوومەنی دەوڵەتە و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بۆچوونی خۆی لەبارەیەوە بخاتە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێموانییە وەڵامدانەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت كاتێكی زۆر بخایەنێت، چونكە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوەكەدا تەنیا داوای بۆچوون و شیكردنەوە لەسەر چەند ماددەیەكی یاسایی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت دەكات.
-بە هۆی ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا داوای بۆچوونی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت كردووە، ئەو ڕا و بۆچوونە نابێتە بۆچوونێكی پابەندكەر بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە بە یەكجاری، چونكە ئەو یاسایەی كە ئەنجوومەنی دەوڵەت كاری پێدەكات لە بڕگەی سێ لە ماددەی شەش باس لەوە دەكرێت ئەگەر هەردوولا كێشەیان هەبوو و داوای ناوبژیوانییان لە ئەنجوومەنی دەوڵەت كرد كێشەكە چارەسەر بكات، لەو كاتەدا هەردوولا دەبێت پابەند بن بە بۆچوونی ئەنجوومەنەكە، بەڵام ئێستا تەنیا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای بۆچوونی كردووە نەك هەردوولا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی دەوڵەت بەگوێرەی ماددەی 101ی دەستوور پێكهاتووە و پێشووتریش لە عێراق پێی دەگوترا ئەنجوومەنی شوورای دەوڵەت كە ئەمە لە كوردستانیش هەیە، ئەو ئەنجوومەنە یاسایەكی تایبەت بە خۆی هەیە كە یاسای ژمارە 65ی ساڵی 1979یە كە دواتر هەموار كراوەتەوە، ئەنجوومەنەكە سێ ئەرك و كاری سەرەكیی هەیە، یەكەمیان لێكدانەوە و شیكردنەوەیە بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەیان دەكات بۆ پەرلەمان، ئەركی دووەمیان جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای كارگێڕییە، ئەركی سێیەمیش ڕا و بۆچوونە لەسەر یاساكان.
ئەمەش بزانە: یەكەم جارە كە بابەتی گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا ڕەوانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لافاوە و چەند خێزانێک لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی منداڵە ونبوونەکەی کەلار ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری گەرمیان دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە لەکار کەوتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لافاوە و چەند خێزانێک لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی منداڵە ونبوونەکەی کەلار ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری گەرمیان دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە لەکار کەوتووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار بەنداوی سنووری گەرمیان سەرڕێژ بوون






