
سەربازێکی سوپای عێراق لە نزیک ئاڵای ئەمریکا وەستاوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی جەنگی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە هەنگاوێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن و چەسپاندنی بنەمای رێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق وەسف کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە نوێترین هەوڵی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سەندنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک لە دەستپێکردنی جەنگەکان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاساوی یاسایی بۆ هێرشکردنە سەر عێراق کە لە ساڵانی 1991 و 2003 بەکارهاتبوون هەڵوەشاندەوە، ئەم جوڵەیە دوای بڕیارەکانی ترەمپ بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و لێدانی بەلەمێک کە گوایە ماددە هۆشبەرە نایاساییەکانی لە کاریبی دەگواستەوە هات.
لێدوانی فەرمی: هیشام عەلەوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: دەنگدانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی جەنگ لە دژی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی یاسا کۆنەکانە کە مۆڵەتی فراوانیان بە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا جۆرج بوش باوک لە ساڵی 1991 و جۆرج بوش کوڕ لە 2002) بۆ دەستپێکردنی جەنگ لە دژی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس دابوو.
زانیاریی زیاتر: عەلەوی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە هەنگاوێکە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕینی نیەت پاکییە لەلایەن ئەمریکاوە کە چیتر ئەو وڵاتە لە دۆخی جەنگدا لەگەڵ عێراق نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





