گرفتی كەمی كارمەندی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان گەیێنراوەتە بەغدا
- تەندروستی
- 12 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە حكومەتی فیدراڵ كردووە، لە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشكی بەپێی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، پشكی هەرێمی كوردستانیش لەبەرچاو بگیرێت و پلەی وەزیفی پێویست بۆ سێكتەری تەندروستی دابین بكرێت.
وێنە گەورەكە: دوای پەیڕەوكردنی یاسای نوێی خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014، تەنها ئەمساڵ سێ هەزار كارمەند و پزیشک لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی خانەنشین بوون، جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، دابڕانیان هەیە و مۆڵەتی درێژخایەنی بێ مووچەیان كردووە، ئەوەش كەلێنێكی گەورەی لە میلاكی وەزارەتەكە دروستكردووە و زۆربەی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بەدەست كەمی كارمەندەوە دەناڵێنن.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكان و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەسەر هێڵە بۆ ئەو پرسە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری تەندروستی ڕوونیشی كردەوە، یاسای بودجەی گشتی، دامەزراندنی پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵ چۆن دەرچووانی پزیشكی لە ناوچەكانی دیكەی عێراق دادەمەزرێنێت، بە هەمان شێوە پشكی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟






