
بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەش کردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاونیشتمانییان. وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی كوردستان دەست دەكرێت بە دابەش كردنی بەشەئاردی هەشتەمی ئەمساڵ و، دوای كۆتاییهاتنی دابەش كردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكیش، ئامادەكارییەكان بۆ دابەش كردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراك دەست پێ دەكات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دابەش كردنی بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ كۆتایی هاتووە و، ئەم هەفتەیە دەست دەكەین بە دابەش كردنی بەشە ئاردی هەشتەم بەسەر بریكارەكانی دابەش كردنی ئارددا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا دابەش كردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی كۆتایی دایە و دوای تەواوبوونی پرۆسەكە ئامادەكاریی دەكەین بۆ دابەش كردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكاندا.
نەوزاد شێخ كامیل ڕوونیشی كردەوە، ئەو ئاردەی ئەمجارە دابەش دەكرێت، كوالێتی زۆر باشە بۆ بەكارهێنان و پێشتریش تاقیكراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی مانگانە پێكهاتبوو لە برنج، شەكر، نیسك، لەتكەنۆك و زەیت، بۆ بەشەخۆراکی هەشتەمیش هەمان ئەو ماددە خۆراكییانە بە هاووڵاتیان دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا






