
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئاڤا نیوز
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لووتکەی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە فەڵەستین "بێ کردەوە ناودەبات" و داوا دەکات ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی ئیسرائیل پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە، لووتکەی بەپەلەی هاوبەشی ڕێکخراوانی هاوکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە هەفتەی ڕابردوودا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی لاریجانی، پۆستێکی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بە ناونیشانی " هۆشدارییەک بۆ حکومەتە ئیسلامییەکان" بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سازدانی کۆنفرانسی هاوکاریی ئیسلامی پڕ لە قسە و گوتار و بێ دەرئەنجامی کردەیی، وەک چۆن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هەیە کە یەکسانە بە دەرکردنی فەرمانێکی نوێ بۆ هێرشکردن لە بەرژەوەندیی قەوارەی زایۆنی".
دەشڵێ: لانیكەم ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی شێتیی ئەم قەوارەیە پێكبهێنن ئەم بڕیارە بە تەنیا بەسە بۆ ئەوەی ئاغاكانی ئەم قەوارەیە نیگەران بكات و هانیان بدات بەپەلە فەرمانەكانیان بگۆڕن ئەمەش بە بیانووی گەیشتن بە ئاشتیی جیهانی و خەڵاتی نۆبڵ."
لەلایەکی دیکە: لاریجانی ڕەخنە لە وڵاتانی ئیسلامی دەگرێت و دەڵێت، بەو پێیەی ئێوە هیچتان بۆ موسڵمانە برسی و چەوساوەکانی فەڵەستین نەکردووە، لانیکەم بڕیارێکی سادە بدەن بۆ ئەوەی خۆتان لە لەناوچوون بەدوور بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






