
نادین ئەیوب، یەکەم کچە فەڵەستینییە کە بەشداریی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات
ئاڤا نیوز
کچێکی فەڵەستینی خۆی بۆ شاجوانی گەردوون کاندید دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە لە ڕێگەی ئەم پێشبڕکێیەوە دەیەوێت نیشانی جیهانیی بدات کە فەڵەستینییەکانیش خەون و ئاواتیان هەیە.
وێنە گەورەکە: 23 مانگە شەڕ لە کەرتی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ڕۆژانەش ئیسرائیل هێرشی چڕ بۆ سەر کەرتەکە ئەنجام دەدات و قوربانیی هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نادین ئەیوب، یەکەم فەڵەستینییە کە بەشداریی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، دەیەوێت پەیامێک بۆ جیهان بنێرێت کە فەڵەستینیەکان تەنیا گەلێکی ئازارچەشتوو نین، بەڵکو خەون و ئاوات و ناسنامەیەکیان هەیە کە پێیەوە دەلکێن.
زانیاریی زیاتر: نادین ئاشکرای کرد، لە دەرەوەی وڵات گەورە بووە و ئێستا بەپێی هەلومەرجەکانی لە ڕامەڵڵا و عومان و دوبەی ژیان بەسەر دەبات، خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبی ئینگلیزی و دەروونناسییە. لە ناوچەکانی فەڵەستین وانە دەڵێتەوە و لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکان کاردەکات، ئاشکراشی دەکات دوای ئەوەی لە نمایشێکی جلوبەرگدا لە ئیتاڵیا کاری مۆدێلی کردووە هانیانداوە بیر لە پێشبڕکێییەکی لەم شێوەیە بکاتەوە، بۆیە دەڵێت دەمەوێت لە پشتیوانیکردنی ژنان و منداڵان و گەلی فەڵەستین بەردەوام بم.
باکگراوند: شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی2025 ، 74ـەمین خولی پێشبڕکێی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیارە لە 2025-11-21 لە تایلاند ئەم مەراسیمە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




