بڕیارێکی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی ئامێرە کارەباییەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 13 ئەیلوول

بازاڕی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق، وێنە: سوشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دەست بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی نوێ دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی کوالێتی ئامێرە کارەباییە هاوردەکراوەکان و جەختی کردەوە ڕێگە بە هیچ کاڵایەک نادرێت بێتە ناو وڵاتەوە کە بارکۆدی تایبەت بە کوالیتی عێراقی پێنەبێت.
بۆچی گرنگە؟: ئەم بڕیارە کاریگەریی لەسەر پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان دەبێت لە بەکارهێنانی کاڵای کوالێتی نزم و مەترسیدار. هاوکات، گەرەنتیکردنی کوالیتی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و پاراستنی مافی بەکاربەر لە بەرامبەر کاڵای خراپ و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی وزە و هاندانی بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی کارامەتر.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هیندای، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "پێویستە ئامێرە کارەباییە بەگوێرەی کۆمەڵێک پێوەری پەسەندکراوی دەزگای ناوەندی ستانداردکردن و کۆنترۆڵی کوالێتی هاوردە بکرێن، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لەگەڵ تایبەتمەندییە ستانداردە عێراقی و نێودەوڵەتییەکاندا یەکدەگرنەوە."
لەهەمان کاتدا: هینداوی وتیشی: "ئامێرە کارەباییەکان بریتین لە گەرمکەرەوەی ئاوی ناوماڵ، گەرمکەرەوە کارەباییەکان، ئامێرەکانی ساردکەرەوەکان، فێنککەرەوەی هەوا و فڕنە کارەباییەکان".
شێوازی جێبەجێکردن: بە وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان "هەڵگرتنی نیشانەی کوالیتی عێراقی لەسەر ئەم ئامێرانە لە 1ی تەمموزی 2024ـەوە بووەتە ناچاری، و لە 15ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بوونی بارکۆد کە نیشانەکە دەسەلمێنێت، دەبێتە ناچاری." هاوکات "سیستەمی بەدواداچوون (ئەسیکودا) بووەتە مەرجێکی پێشوەختە بۆ پشکنینی ئامێرە کارەباییەکان و جگەرە، جگە لە ناچاریی گونجاندنی ئامێرەکان لەگەڵ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان و پێوەرەکانی سەلامەتی عێراقی کە پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە بەغدا، بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






