
دیمەنێک لە پێشانگەی نێودەوڵەتی خانووبەرە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چوار ڕۆژی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر زیاتر لە 230 گرێبەستی کڕین و فرۆشتن کران و زیاتر لە هەزار بازرگانیش سەردانی پێشانگاکەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-09-09، بە بەشداری 280 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهانەوە، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری چوار ڕۆژی پێشانگەکە بەمشێوەیە بوو:
٠ 22 هەزار کەس سەردانی پێشانگەکەیان کردووە
٠ زیاتر لە هەزار بازرگان سەردانی پێشانگەکەیان کردووە
٠ زیاتر لە هەزار هەلی کار ڕاگەیێنرا
٠ زیاتر لە 230 گرێبەستی کڕین و فرۆشتن کران
لێدوانی فەرمی: هۆرە سامان، گوتەبێژی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر، بە ئاڤا میدیای گوت: هەڵسەنگاندنی کۆمپانیا بەشداربووەکان دەربارەی گرێبەست و دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بازرگان و سەردانیکاران زۆرباش بوو، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کردبوو.
باکگراوند: پێشانگەی نێودەوڵەتی ئەمساڵی وەبەرهێنانی خانووبەرە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر سەرکەوتووتر بوو، چونکە ژمارەی بەشداربووان و گرێبەست و سەردانیکاران زیاتر بوو،
ژمارەکانی ساڵی ڕابردوو بەمجۆرە بوون:
٠ ژمارەی سەردانیکاران : 18 هەزار کەس
٠ ژمارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن : 180 گرێبەست
٠ کۆمپانیا بەشداربووەکان : 260 کۆمپانیا
٠ وڵاتانی بەشدار: 15 وڵات
٠ زیاتر لە هەزار بازرگان سەردانیان کردبوو
٠ هەزار هەلی کاری ڕاگەیێنرابوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






