ڕوانگەی سووری ئاماری نوێ کوژراوانی شەڕی سوەیدا لە سووریا بڵاو دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئەیلوول

دیمەنی سوەیدا دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای دۆزینەوەی چەند تەرمێکی دیکەی هاووڵاتییانی دروز لە شاری سوەیدا لە سووریا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هەزار و 583 هاووڵاتیی دروز کوژراون کە 808 ـین گوللەباران کراون لە شەڕی نێوان چەکدارانی ئەو پێکهاتەیە لەگەڵ خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی سەر بە حکومەت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خێڵە بەدەوییە عەرەبییەکان و هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا لەگەڵ چەکدارانی پێکهاتەی دروز لە پارێزگای سوەیدا ڕووی دا و دواتر ئیسرائیل چەکدارانی حکومەتی بۆردوومانکرد و شەڕەکە چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا بە گوێرەی ڕوانگەی سووری دوو هەزار و 38 کەس کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوانگەکە ڕایگەیاند: لەگەڵ بەردەوامی گەڕان و لێکۆڵینەوەکان، پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە، چونکە بێسەروشوێنبوون لە هەمان ڕووداو هەن کە چارەنووسیان نادیارە.
زانیاریی زیاتر: مانگی سوور تەرمی حەوت کەسی لە گوندێک لە دەوروبەری سوەیدا دۆزیەوە کە پیرە پیاوێک و هاوسەری و پێنج منداڵ بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






