
دیمەنی دەستگیرکردنی بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شیاندنەوە بۆ بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا سیمیناری تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ساز دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو ماڵی وەفایی لە هەولێر، سیمینارێکی تایبەت بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ "نەقیب ئەرکان بیبانی" بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ساز دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەرکان بیبانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: سیمینارەکەمان لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە نیشتمانییەیە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت، ئەمە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە و سیمینارەکانمان لە ناوەندەکانی خوێندن و گشت چیب و توێژینەوەکان بەردەوامە، تەنانەت لە شوێنە نافەرمییەکان و کۆمپانیاکان سیمیناری لەم شێوەیە ڕێک دەخەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو زیاتر لە 700 بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان شیاندنەوەیان بۆ کراوە، بەمەش وازیان لە تەواوی ماددە هۆشبەرەکان هێناوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 949 تۆمەتباری بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، کە 409 بەکارهێنەر و 540 بازرگان بوون. زیاتر لە 453 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ 70 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و هەشت هەزار و 505 شیت حەبی جۆراوجۆر.
ئەمەش بزانە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان بەرچاوڕوونی بە هاونیشتمانیان دەدات تاوەکو خۆیان لە ماددە هۆشبەرەکان بەدوور بگرن، هەروەها هەر ئالوودەبوویەک دەستپێشخەری بکات و بیەوێت خۆی چارەسەر بکات، ئەوا دەستگیر ناکرێت و بە تاوانباریش هەژمار ناکرێت، چونکە ئامادەیی خۆی بۆ شیاندنەوە نیشان داوە.
باکگراوند: لە ساڵی ڕابردوو هەزار و 568 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، 737 بەکارهێنەر و 831 بازرگان بوون، زیاتر لە 466 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، لەگەڵ 30 هەزار و 240 شیت حەبی جۆراوجۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات






