ئاڤا نیوز
گەنجێک، بەهۆی باوەڕکردن بە قسەکانی کەسێک کە خۆی وەک "جادووگەر" و "نووشتەچی" ناساندووە، تووشی زیانێکی گەورەی ماددی و مەعنەوی بووە. ئەم گەنجە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، چیرۆکی خۆی بۆ ئاڤا گێڕایەوە تا خەڵکی دیکە تووشی هەمان چارەنووس نەبن.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجەکە دڵی بە کچێکەوە بووە و ویستوویەتی بە شێوەیەکی یاسایی بچێتە داوای و بیکاتە هاوسەری خۆی، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون. لەم نێوەندەدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کەسێک دەبینێت کە بانگەشەی نووشتەکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆشەویستی دەکات.
چی ڕوویدا: گەنجەکە پەیوەندی بەو کەسەوە دەکات و کێشەکەی بۆ باس دەکات. وەک خۆی دەڵێت، "ساحیرەکە" بەڵێنی ئەوەی پێداوە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا کچەکە پەیوەندی پێوە دەکات و داواکاری هاوسەرگیرییەکەی قبوڵ دەکات.
سەرەتا، جادووگەرەکە داوای 500 هەزار دینار دەکات و گەنجەکەش بۆی دەنێرێت. دوای ماوەیەک، داوای 500 هەزار دیناری دیکە دەکات بە بیانووی ئەوەی کە کارەکەی قورسە و نووشتەکە تێچووی زۆرە و خۆی ماندوو دەکات. گەنجەکەش بە ناچاری ئەو بڕە پارەیەی دیکەی بۆ دەنێرێت.
جادووگەرەکە داوایەکی سەیرتر دەکات؛ داوا لە گەنجەکە دەکات کە "کەڵەشێرێک بدزێت" و وێنەی بگرێت و بۆی بنێرێت، هەروەها داوا دەکات گەنجەکە وێنەی خۆی بگرێت و ڕیکلام بۆ جادووگەرەکە بکات و بڵێت کە ئەو "شێخێکی مەزبووت و زەمانە". گەنجەکە لە سەرەتاوە بەم داواکارییە ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و داوای لێدەکات نەیکاتە دز، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا ڕیکلامی بۆ دەکات و ڤیدیۆی ڕیکلامەکەشی بۆ دەنێرێت.
پاش ئەوەی گەنجەکە هەموو داواکارییەکانی جادووگەرەکە جێبەجێ دەکات و بە خەیاڵی ئەوەوە دەبێت کە کچەکە لە ماوەیەکی کەمدا پەیوەندی پێوە دەکات، لەناکاو جادووگەرەکە بلۆکی دەکات و هیچ وەڵامێکی ناداتەوە. جادووگەرەکە ڤیدیۆی ڕیکلامکردنی گەنجەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە بووەتە هۆی لەکەدارکردنی ناوبانگی گەنجەکە جگە لە لەدەستدانی بڕێک پارەی زۆر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم گەنجە بە ئاڤای وت، ئەمە تەنیا چیرۆکی خۆی نییە و چەندین کەسی دیکەی سادەش، تەنانەت کچانیش، بە هەمان شێوە هەڵخەڵەتێندراون و داوای وێنە و ڤیدیۆی ڕیکلامیان لێکراوە .
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، بە ئاڤای وت، "هەر کەسێک جادوو و نووشتە بکات، شکاتی لێدەکەین، ئینجا ئەو کارە گوناحێکی گەورەیشە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا





