ئەردۆغان: بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین
- هەواڵ
- 14 ئەیلوول

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە سوورن لەسەر هەنگاونان بەرەو ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و گوتیشی "بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین".
چیرۆکی سەرەکی: ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ئاکادیمیای ئاک پارتی کە لە ئیستەنبووڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد. لەبارەی ئەو پرۆسەیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تورکیا بە کردەیی دەستیپێکردووە هەڵوەستەی لەسەر چەند لایەنێکی بابەتەکە کرد و چەندین ڕەخنەشی لە جەهەپە گرت.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لەسەرەتای گوتارەکەیدا باسی لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی: کارەساتخوڵقێنان چی دەڵێن با بیڵێن، بە شێوەیەکی سەقامگیرانە بەردەوام دەبین، هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
- ئەوانەی چەندین دەیەیە ڕاهاتوون سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا بە کوتەکی تیرۆر دابڕێژنەوە، ئەمجارە بێهوودە سەوڵ لێدەدەن. گەڕانەوە بۆ دواوە نابێت.
-لە کاتێکدا خەریکن لە ناوچەکەدا سنوورەکان بە خوێن و فرمێسک دادەڕێژنەوە، ئێمە بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین.
لە لایەکی دیکەوە: لەبەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرکۆماری تورکیا ڕەخنەی لە جەهەپە گرت و گوتی، "لە پاڵ یەکتر دەوەستین بۆ ئەوەی سێبەری ئەو هەوری نەبوونی خزمەتگوزارییەی بەسەر ئیستەنبووڵدا زاڵ بووە، لای بدەین".
-لە کاتێکدا ئێمە خەریکی چارەسەری کێشە درێژخایەنەکانی تورکیاین، بەڵام ئەمە لەلای ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەمان، بابەتێکی زۆر جیاوازە.
- پێیان وایە بە دابەشکردنی خەڵک بەسەر بەرەی جیاواز، هێرشکردنە سەر پۆلیس و ئاژاوەنانەوە لەسەر شەقامەکان دەتوانن گەندەڵییەکانیان پەردەپۆش بکەن.
-ئەوانەی پەنایان بۆ دادگا بردووە، ئەوانەی سکاڵاکارن. ئەوانەی دەڵێن بەپارە دەنگم گۆڕی، بەرتیلم دا، بەرتیلم وەرگرت، هەمووی جەهەپەن، بەگشتی هەر هەموویان جەهەپەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






