
وێنەی ئەو هاونیشتمانییەی کە لە خورماڵ گیانی لەدەستدا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی هاونیشتمانییەکی کاسبی قەزای خورماڵ گەیشتووەتە پزیشکی دادی هەڵەبجە و ئاسەواری فیشەک بە جەستەی هەبووە، کەسێکیش بەتۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیر کراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیا وت، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی هاونیشتمانییەکی قەزای خورماڵ بەناوی (وەهبی تاهیر) تەمەن 43 ساڵ هێنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە، سەرەتا وازانراوە ڕووداوی خۆکوژی بووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کەسێک لەسەر ئەم ڕووداوە دەستگیر کراوە و دۆسیەکەی نێردراوە بۆ ئاسایش.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەشڵێت، ئەو هاونیشتمانییەی کوژراوە، خواردنگەی هەبووە و هەر لە شوێنی کارەکەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، هاوکات لە شوێنی ڕووداوەکە دەمانچەیەکیش هەڵگیراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەزای خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە و 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاکەوە دوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا






