لە دێرەزوور پێکدادان لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا دروستبوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئەیلوول

هێزەکانی سوپای سووریا دیموکرات لە بەشی ڕۆژهەڵاتی فوڕات
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای دێرەزووی ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا دروستبوو، هەسەدە دەڵێت، هێزەکانی دیمەشق ویستوویانە بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی فوڕات بپەڕنەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ سستبوونی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ماوەیەکە لە حەلەب و دێرەزوو پێکدادانی پچڕپچڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا دروستدەبێت، هەردوولاش یەکتریی بە دەستپێکی گرژییەکان تۆمەتبار دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لەنزیک پردی عەشارەی شارۆچکەی درنج لە بەشی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوو لەلایەن هێزەکانی سەر بە دیمەشق ڕاستەوخۆ هێرشیانکراوەتەسەر، هێرشەکەش لە کاتێکدابووە کە هێزەکانی دیمەشق ئاسانکارییان کردووە بۆ کۆمەڵێک هەڵاتوو و قاچاخچێتی تا لەڕێگەی ڕووباری فورڕاتەوە بپەڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان ڕێکاری پێویستیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکە گرتووەتەبەر، دیمەشقیش وەک بەرپرسیار لەو هێرشە دەناسێنن کە لە ژێر چەتری هێزەکانی ئەواندا پرۆسەی قاچاخچێتی بەڕێوەدەچێت، کە هۆکارێکی بنەڕەتییە بۆ تێکچوونی ئارامی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






