زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی ڕووناكییان پێگەیشتووە
- کوردستان
- 14 ئەیلوول

گرافیکی کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
كارەبای 24 كاتژمێریی پرۆژەی ڕووناكی گەیشتووەتە نزیكەی چوار ملیۆن هاووڵاتی، كە دەكاتە زیاتر لە 50%ـی كۆی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی ڕووناکی، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی دانیشتووان لێی سوودمەند بوونە و تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
جگە لەوەی تەواوی پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، هاووڵاتیانی سەنتەری شارەكانی هەولێر و دەوروبەری، دهۆك و سلێمانیش، زووتر لە پلانی داڕێژراو، دەستیان بە كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی دوایین ئامار كە تایبەت دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، لە پارێزگای هەولێر نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی، لە سلێمانی ملیۆنێك و 345 هەزار هاووڵاتی، لە دهۆك 351 هەزار هاووڵاتی و لە هەڵەبجەش 139 هەزار هاووڵاتی بوونەتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری، كە كۆی گشتیی سوودمەندبووانی پرۆژەكە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 770 هەزار كەس، كە لە هەمان كاتدا 987 هەزار هاوبەشی كارەبا ئێستا لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی تۆماركراون.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەهۆی پرۆژەی ڕووناكی، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەكەكان كوژێنراونەتەوە كە كاریگەرییەكەی لەسەر پاكبوونەوەی ژینگە هاوتای كەمبوونەوەی 600 هەزار تۆن گازی دوانەئۆكسیدی كاربۆنە لە ساڵێكدا، تا كۆتایی ساڵی 2026ـش، لە پلاندایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بكوژێنرێنەوە و ژینگەی هەرێمی كوردستان زیاتر پاكببێتەوە و ژاوە ژاو و دەنگی بێزاركەری مۆلیدەكانیش بەتەواوی نامێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا






