
کۆبوونەوەی لاهوور شێخ جەنگی و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان؛ مێژووی وێنەکە دەگەرێتەوە بۆ 20ـی 7ـی 2025
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی لاهوور شێخ جەنگی لە زیندان كردووە.
وێنە گەورەكە: دوای شەڕە خوێناوییەكەی هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، لە بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025 كە بووە هۆی كوژرانی دەیان كەس و زیانگەیاندن بە موڵك و ماڵی هاووڵاتیان، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دەستگیركرا و تا ئێستا لە زیندانی كانی گۆمەی ئاسایش زیندانی كراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل، تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی زیندانیكراوی بەرەی گەلی کردووە.
پێدراوە ڕاستییەكان: بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی بەرەی گەل لە هەولێر، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا وتوویەتی "دۆخی لاهوور شێخ جەنگی لە زیندان باشە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاهوور شێخ جەنگی، جگە لەوەی كەسایەتییەكی سیاسییە و سەرۆكایەتیی پارتێكی سیاسیی مۆڵەتپێدراو دەكات، خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






