ئاڤا نیوز
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکدا گرتووە و چەندین ڕۆژە نایداتەوە. پێشمەرگەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو پێشمەرگەیە کە نایەوێت ناسمانەکەی ئاشکرا بکرێت بەم شێوەیە چیرۆکەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە: "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئەفسەرێکی بەشی میرەی فەوجی سێی لیوای 17ی وەزارەتی پێشمەرگە هات و پێی وتم، 'سویچی ئۆتۆمبێلەکەتم بدەرێ، دەچم هەتا ماڵەوە ئاوێک بە خۆمدا دەکەم و دێمەوە.'"
پێشمەرگەکە بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت، "منیش ئۆتۆمبێلەکەم پێدا. دوای ئەوەی نەهاتەوە، چەند ڕۆژێک هەر پەیوەندیم پێوەکرد، بەڵام هەر جارە و بەهانەیەکی دەهێنایەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بۆ نەدەهێنامەوە."
لێدوانی فەرمی: لەبارەی کێشەی ئەو پێشمەرگەیە ئاڤا پەیوەندی بە ئاسۆ، ئامر لیوای فەوجی سێی لیوای حەڤدەی پێشمەرگە کرد، ئەو دڵنیایی دا و وتی، "ئەفسەرەکە ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە و ڕاگیراوە، لە وەزارەتی پێشمەرگە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە درێژەی قسەکانیدا، پێشمەرگەکە باسی لەوە کرد کە چۆن ئەفسەرەکە بە بیانووی جۆراوجۆر ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ناگەڕێنێتەوە، لەوبارەیەوە دەڵێت: "شەوێک تەلەفۆنم بۆ کرد و وتم، 'گەورەم شکر سەلامەتی؟ خۆ هیچ نەبووە، دەنگت نەبوو ئۆتۆمبێلەکە بهێنیتەوە.' ئەویش وتی، 'وەڵڵا ئەوەتام لە سلێمانی و خەمت نەبێ، بۆت دەهێنمەوە.' دواتر وتی، 'وەڵڵا ئەوەتام لە عەربەت.' ڕۆژی دواتر وتی، 'وەڵا تاوانێک لە ئۆتۆمێلەکەدا کراوە و لە ئاسایش دەستی بەسەرا گیراوە.' منیش وتم، 'کێشە نییە، خۆم دەچم لە ئاسایش دەیهێنمەوە.' ئەویش وتی، 'نا، تۆ مەڕۆ، خۆم بۆت وەردەگرمەوە و بۆت دەهێنمەوە.'"
کاریگەری و لێکەوتەکان؛ ئەو پێشمەرگەیە نیگەرانە لەو دۆخەی تێیکەوتووە و دەڵێت، "ئەو ئەفسەرە تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی کردووم". دەشڵێت، بەو ئەفسەرەم وتووە، ساڵنامە، کارتی هەژماری من و کەلووپەلەکانم لەناو ئۆتۆمبێلەکەدان ئاگات لێیان بێ، ئەویش وتوویەتی خەمت نەبێ". وەک پێشمەرگەکە دەڵێت، "ئەوە چەند ڕۆژێکە مووچەم وەرنەگرتووە کارتی هەژمارەکەی من لەناو ئۆتۆمبێلەکەمە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





