جووتسایدی شێخان - لالش تەواوکرا و لەنزیكترین كاتدا بەڕووی هاتووچۆ دەكرێتەوە
- کوردستان
- 14 ئەیلوول

دیمەنی جووتسایدەکە لە ئاسمانەوە. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش تەواو كرا و، لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەچێتە خزمەتی هاووڵاتیان.
چیرۆكی سەرەكی: کاروانی ئاوەدانیی کابینەی نۆیەم بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و سێكتەری ڕێگاوبان، لە پێشینەی کارەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سەمیر ڕێکانی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ماوەی 400 ڕۆژ دانرابوو، بەڵام بە كەمتر لە ماوەی دیاریكراودا، پڕۆژەكە تەواوكرا.
زانیاریی زیاتر: گوژمەی خەرجكراو لە پڕۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش لە پارێزگای دهۆک 26 ملیار دینارە، درێژییەكەی 9 کیلۆمەترە و پانیی شەقامەكە 25 مەترە و بە شێوازێکی ستاندارد و سەردەمیانە دروستكراوە و هێڵكاریی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە، لە دروستكردنیشی، بە تەواوی پشت بە دەستی كاری ناوخۆیی بەستراوە.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگایە ئاسانکاری زۆر بۆ سەردانیکارانی پەرستگای لالش دەکات و، لەڕووی گەشتیاریی ئایینی گرنگی زۆری دەبێت، ژمارەیەک گوندنشینی سنوورەکەش سوود لەم ڕێگەیە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






