ئاڤای خەڵك؛ جلوبەرگی قوتابیانی قوتابخانەیەکی حکومیی نێودەوڵەتی لە سلێمانی نیگەرانیی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 14 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە قوتابخانەیەکی حکومیی نێودەوڵەتی سلێمانی قوتابیان ناچارکراون بە پۆشینی جلوبەرگێک کە کۆمپانیایەک دابینی دەکات، ئەمەش ناڕەزایەتی کەسوکاری قوتابیانی لێکەوتووەتەوە بەهۆی خراپی کوالێتی و بەرزی نرخەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە کەسوکاری قوتابیانی "کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی حکومی" لە شاری سلێمانی، ناڕەزایەتی دەردەبڕن سەبارەت بە جلوبەرگی فەرمیی قوتابخانەکە، کە بە وتەی ئەوان، نرخەکەی گرانە و کوالێتییەکەشی خراپە، لە کاتێکدا کە پۆشینی بەسەر قوتابییەکاندا فەرز کراوە.
لێدوانی فەرمی: جەسام موشیر، بەڕێوەبەری گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی لە وەزارەتی پەروەردە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "جلوبەرگی قوتابخانەکە لە ڕێگەی تەندەرێکی فەرمییەوە بە کۆمپانیایەکی تایبەت سپێردراوە. کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە هەر قوتابییەک جلوبەرگەکەی تێکچوو یان دڕا، بە یەکێکی نوێ بۆی بگۆڕێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە نرخەکان، بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە سێ جۆر نرخ هەیە بەپێی قۆناغەکان: 75 هەزار دینار، 83 هەزار دینار، 93 هەزار دینار، هەروەها ڕوونیکردەوە کە هەر سێتێکی جلوبەرگ لە حەوت پارچە پێکدێت و جلوبەرگی زستانە و هاوینە لەخۆدەگرێت. نرخەکەی بە بەراورد لەگەڵ قوتابخانە ئەهلییەکانی تر هەرزانترە.
لە کۆتاییدا، دڵنیایی دایە کەسوکاری قوتابیەکان و وتی: "ئێمە لەگەڵ کۆمپانیاکە لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و نیگەرانییەکانی کەسوکاری قوتابییەکان و دڵنیادەبینەوە لە پابەندبوونیان بە بەڵێنەکانیان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





