کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کۆتایی دەنگدەرانی ڕاگەیاند
- عێراق
- 14 ئەیلوول

دیمەنی خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ژمارەی کۆتایی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی پەسەند کرد، کە بڕیارە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداری بکەن.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە سەرانسەری عێراقدا گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس.
ژمارەکان وادەڵێن:
٠ دەنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار 773 دەنگدەر.
بۆ ئەم ژمارەیە، هەشت هەزار و 703 بنکەی دەنگدان و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەنگدان تەرخان کراوە.
٠ دەنگدەرانی تایبەت ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر.
ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت 809 بنکەیە، لەگەڵ چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدان.
٠ دەنگدەرانی ئاوارە 26 هەزار و 538 دەنگدەر.
بۆ ئاوارەکان،97 بنکەی دەنگدان و 321 وێستگەی دەنگدان دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






