
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، هەوڵی زۆریداوە تا ئەوەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت، بەڵام سەرۆکی هەردوو وڵات ڕقێکی زۆریان بەرامبەر یەکتر هەیە و نایانەوێت قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵ دەبێت شەڕێکی قورس لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە. لە کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا بە زووترین کات ئەم شەڕە ڕابگرێت، بەڵام دوای نۆ مانگ هێشتا هەوڵەکانی بێسوودن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پێم خۆشە شەڕی ئۆکراینا ڕابگرم، بەڵام ئەو کارە قورسە، ڕق و کینەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا یەکجار زۆرە و ئەوان نایانەوێت قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ، ڕەخنەی لە ئەوروپا گرت و ڕایگەیاند، ئەوروپا بەردەوامە لە کڕینی نەوت لە ڕووسیا، منیش نامەوێت ئەوان تەنانەت جگەرەش لە ڕووسیا بکڕن، ئەو سزایانەی کە دەیسەپێنن تووند نین و دەبێت ڕێککارەکانیان تووند بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





