
کۆبوونەوەی شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، هەر یەکە لە سەرۆکوەزیران و هەردوو وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و ئێران کۆبوونەوە هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی زیاتر کردوەتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-09-09، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە ئامانجی کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، بەڵام لە دوای هێرشەکە ئاشکراکرا کە سەرکردەکانیان ڕزگاریان بووە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵات، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ لووتکەی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە دەوحە بەڕێوەبچێت
زانیاریی زیاتر: هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی لەنێوان هەردوولا کردەوە، پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەتی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە دەوحەی کردە ئامانج تاوتوێی کرا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: قەتەر دووپاتیکردەوە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی، لە بەرامبەردا ئێران پشتیوانی خۆی بۆ قەتەر دووپاتکردەوە هێرشەکەی ئیسرائیلی وەک پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان پێناسە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





