
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (162)ـی خۆی بکات و دوو تەوەر تاوتوێ بکات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە "یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ".
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕگەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیارە بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میریی هەرێمی کوردستان وەک میوان بەشداربن لە کۆبوونەوەکەدا بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکان و ڕوونکردنەوەی پێویست.
لێدوانی فەرمی: د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و داهاتەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە هەرێمی کوردستان باج و ڕسوومات لە عێراق کەمترە و یاساکان لە بەرژەوەندیی خەڵک هەموارکراونەتەوە، بەشێوەیەک کە باج کەمتر وەردەگیرێت. حکومەتی عێراق ڕازیکراوە باج لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان زیاد نەکرێت، بەڵام ئێستا تەنیا داوای زیادکردنی باج لەسەر دوو شت دەکات: جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.
- بەغدا داوا دەکات باجی جگەرە هاوشێوەی عێراقی لێ بکرێت، بەو بیانووەی کە بەشێکی زۆری ئەو جگەرەیەی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمەوە هاوردە دەکرێت، بەرەو شارەکانی عێراق دەڕوات و ناکرێت باجەکەی کەمتر بێت.
- سەبارەت بە خواردنەوە کحولییەکان، لەبەرئەوەی هاوردەکردنیان لە خاڵە سنوورییەکانی عێراق بە فەرمی قەدەغەیە، بەشێک لەو خواردنەوانەی لە خاڵە سنوورییەکانی کوردستانەوە داخڵ دەکرێن، دەگەنە شارەکانی عێراق. بۆیە بەغدا داوا دەکات باجەکەی زیاد بکرێت بۆ ئەوەی نرخەکەی گرانتر بێت و بەو هیوایەی خەڵک کەمتر توانای کڕینیان هەبێت.
پەیوەست بەم بابەتە: هێشتا دیار نییە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان دەدات یان نا.
لەلایەکی دیکەوە: بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئەم بڕگەیەش لەلایەن وەزیری پەروەردەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنەڕووی پلان و ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 ڕاگەیاند و کە بەسەر دوو وەرزی خوێندن دابەشکراوە، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە 21ـی ئەیلوول دەستپێدەکات و ماوەی خوێندن لە وەرزی یەکەم یەکەم 67 ڕۆژ دەبێت، پشووی وەرزی یەکەم 25-12-2025 تا 3-1-2026 بەردەوام دەبێت، وەرزی دووەمیش لە 2026-4-1 دەستپێدەکات و ماوەی خوێندن 96 ڕۆژ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





