
وێنە ناو قەیسەری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە پێناو ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، بازاڕ و شەقامەکانی هەولێر ڕێکدەخرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-9-2025، بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و باشترکردنی بازاڕ و شەقام و گەڕەکەکان، کۆبوونەوەیەک لە قائیمقامییەتی هەولێر ئەنجامدرا، کە بەڕێوەبەری ئاسایشی، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری کشتووکاڵی تێدا بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو بازاڕە میللیەکان و شەقامە گشتییەکان ڕێکدەخرێنەوە و ڕێگە بە زێدەڕەویی نادرێت، هەر دوکاندارێک پەردەی بۆ دوکان داناوە یان شتی هێناوەتە دەرەوە لادەبرێن، یان لە شەقامە گشتییەکاندا عارەبانە دانرابێت ڕێکدەخرێنەوە.
قائیمقامی هەولێر دەڵێت: هەر کەسێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت و سەرپێچی بکات، ئەوا سزا دەدرێن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەڵمەتە سەرەڕای ئەوەی ڕێگری لە زێدەڕەوییەکان دەکات، هاوکات سیمای جوان بۆ بازاڕ و شەقامە گشتییەکان دەگەڕێنێتەوە و لە جەنجاڵی دووریان دەخاتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بازاڕەکان لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە و سووتان دەپارێزێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






