
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ دەنگدان و خوێندنەوەی 11 پرۆژە یاسا، یڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنی دووشەممە نیسابی یاسایی بۆ کووبونەوەکە تەواو نەکرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوانی نزیکەی 20 ڕۆژ لە دوایەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بڕیار بوو دوێنی دووشەممە 15-9-2025 جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان و گفتوگۆکردن لەسەر حەوت پرۆژە یاسا، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە کە لەکاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت بریتیییە لە:
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان ئەوانەی بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ناوەکی و تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆجی.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی هاندانی و پاراستنی هاوبەشی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودییە.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری سێیەمی پڕۆژەیاسای خزمەتی زانکۆ.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی پڕۆژەیاسای قەرزی کشتوکاڵی.
ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری یەکەمی پڕۆژەیاسای دەستەی گشتی داهاتی ئیتیحادی.
ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای زانکۆی فڕۆکەوانی سەربازی.
ئەمەش بزانە: کەمتر لە دوو مانگ بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوە و ئەم خولەی پەرلەمان دانیشتنەکان بە سستی بەڕێوەدەبات و کۆتا دانیشتنی 27ـی ئاب بوو، واتە لە 19 ڕۆژی ڕابردوودا کرا بوو، پێویست بوو لەو ماوەیە لانیکەم چوار کۆبوونەوە بکات، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





