هاتووچۆی هەرێمی کوردستان: گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل تەنیا 60 ڕۆژ کاری پێ دەکرێت
- هەواڵ
- 16 ئەیلوول

ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: گرێبەستی ئەلیکترۆنیی نێوان کڕیار و فرۆشیار تەنیا ماوەی 60 ڕۆژ کاری پێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەر کەسێک ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتی بکڕێت، پێویستە لەگەڵ کۆمپانیای هاوردەکار گرێبەستێکی ئەلیکترۆنی بکات، ماوەیەک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ژمارەی بۆ دابنرێت و تۆمار بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا واژۆ دەکرێت، تەنیا ماوەی 60 ڕۆژ کاری پێ دەکرێت، لە دوای 60 ڕۆژەوە هەر ڕۆژێک بڕی 10 هەزار دینار سزای دواکەوتنی بۆ دەکرێت.
ئەگەر کڕیار و فرۆشیار بیانەوێت گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە، پێویستە بەر لە 60 ڕۆژەکە سەردانی بەشە یاساییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بکەن، بڕی 20 هەزار دینار بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بدەن، هەڵوەشاندنەوەکەش بۆ ژمارە کاتی و گۆڕانکاری دەبێت لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا، هەروەها ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێویستە هاونیشتمانیان بزانن، کاتێک لەسەر گرێبەستەکە نووسراوە 60 ڕۆژ ئێمە بە ڕۆژ مامەڵە دەکەین و ناوترێت دوو مانگ، چونکە مانگ هەیە 28 ڕۆژ و مانگ هەیە 31 ڕۆژە، بۆیە هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵە لەگەڵ ڕۆژ دەکات نەک مانگ.
باکگراوند: بەهۆی کەمی جۆری هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک میترۆ و شەمەندەفەر، هاونیشتمانیان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ هاتووچۆکردن پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، بەمەش لە نۆ مانگی ڕابردوو دا 526 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل وەرگیراوە، زیاتر لە 110 هەزار ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






