
ئەو شۆستەیەی لە نزیک شەقامی ئیسکان کراوەتە گەراجی ئۆتۆمبێل لەلایەن کەبابخانەی فارووقەوە
ئاڤا نیوز
لەبارەی گلەیی و گازندەی چەند هاونیشتمانییەک کە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێن، "چێشتخانەی فارووق شۆستەیەکی کردووە بە گەراج و داوا دەکەین لاببرێت"، لەبەرامبەردا سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، "ڕێکاری پێویست دەگرینەبەر".
بابەتی سەرەکی: ژمارەیەک هاونیشتمانی پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێن، چێشتخانەی کەباب فارووق لە مەفرەقی ئیسکانی هەولێر شۆستەکەی کردووە بە گەراج، لەلایەکی دیکەش دووکانی تایە فرۆشەکانی ترافیکی ئیسکان لەناوەڕاستی شەقامەکەدا تایەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕن و شوێنەکەیان کردووە بە سەناعە، بەوهۆیەوە قەرەباڵقییەکی زۆر لە کاتی کرانەوەی ترافیکی ئیسکان دروست دەبێت. ئەو هاونشتمانییانە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن ئەم زێدەڕەویانە نەهێڵێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "شۆستە بۆ هەموو خەڵک وەکو یەکە و نابێت کەس قۆرخی بکات، یان بۆ مەبەستی دیکە وەک گەراجی تایبەت بەکاریبهێنێت، وێنە و ڤیدیۆکان کە هاونیشتمانییان گرتوویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ناو شار دەنێرم تا لێپێچینەوە بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەر ڕێکارێک پێویست بێت دەیگرینەبەر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانیی چواری هەولێر لەوبارەیەوە قسە دەکەم، ئەوەی پێویست بێت بۆ لابردنی زێدەڕەوی دەیکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






