
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە تووندی هێرش دەکاتە سەر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دەڵێت، "نەتانیاهۆ لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە خزمایەتی لەگەڵ هیتلەر هەیە، کردەوەکانی ئەو دووبارە دەکاتەوە و هەمان چارەنووسی ئەوی دەبێت".
چیڕۆکی سەرەکی: ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی نائاسایی هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لەنێو فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی حەماس لە قەتەر ڕایگەیاند: کردنە ئامانجی شاندی دانوستانکار لەلایەن ئیسرائیلەوە لەم هێرشە ترسنۆکانەیەدا، بەئاشکرا ئاڵنگاریکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سیستمی جیهانییە.
-نەتانیاهۆ لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە لەگەڵ هیتلەر خزمایەتی هەیە و "نەتانیاهوش هەمان چارەنووسی هیتلەری دەبێت".
-تورکیا لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام دەبێت لە هەڵگرتنی ئاڵای دۆزی فەڵەستین. ئەمە بەرپرسیارێتییەکە کە باوەڕ و مێژوومان خستوویەتە سەر ئەستۆمان.
-هیوادارم لە میانی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، بەرەی مرۆڤایەتی فراوانتر بێت. ئەم خەباتە سەختە بووەتە دۆخێکی چارەنووسساز بۆ بەرگریی کردن لە گەلی فەڵەستین و یاسای نێودەوڵەتیی و کەرامەتی مرۆڤایەتیی.
-ئەوانەی ئیسرائیل بەڕێوەدەبەن، جگە لە تۆڕێکی تاوانکاری کە تێگەیشتنی ڕادیکاڵی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئایدیۆلۆژیایەکی فاشیستی، هیچی دیکە نین.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەردۆغان ڕایگەیاند: پێموایە داننان بە فەڵەستین لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە وەک دەوڵەت، ئیسرائیل زیاتر گۆشەگیر دەکات. جارێکی دیکە لە زەمینەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئەمە دەخەینەوەڕوو. پشتیوان بە خودا هاوار و ناڵەی ستەمدیدەکان بە جیهان دەگەینین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






