
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکدا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی پارێزگای سوەیدای سووریا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت، "نەخشەڕێگایەکی شەش هەنگاوی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە داڕێژراوە".
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیی نێوان ئەمریکا، سوریا و ئوردن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی باشووری سووریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ئوردنییەکەی، ئەیمەن سەفەدی و تۆماس باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، لە دیمەشق کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئەرکی دەوڵەتە هەموو ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە سوەیدا و متمانە لە نێوان دانیشتووانەکەیدا دروست بکاتەوە و کەمیی خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات و ئێستاش حکومەت سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی باری ئاسایی بۆ سوەیدا.
زانیاریی زیاتر: ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کردەوە، سەقامگیریی سووریا، سەقامگیری ئوردنی لێدەکەوێتەوە، بۆیە ئێمە کار بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی سوەیدا دەکەین و پلانە سێ قۆڵیەکەش ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە دانراوە، بەڵام ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی سووریا هانی فیتنەیی دەدات و ئەمەش لەلایەن ئێمە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و وڵاتانی جیهانیش ڕەتدەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: تۆماس براک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، وتی، "دروستکردنی متمانە لەنێوان خەڵکی سووریا پرۆسەیەکە زۆر بە هێواشی دەڕوات، بەڵام بۆ ساڵانێکی درێژ دەمێنێتەوە، هەردوو حکومەتی سووریا و ئوردن سەرپەرشتیی نەخشەڕێگای چارەسەری سوەیدایان کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە





