ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی سەیر و جیاوازدا، کەسێک لە شارۆچکەی تەقتەق، دوای ئەوەی پیکابێکی هاووڵاتییەک دەدزێت، لە کۆتاییدا ئۆتۆمبێلەکە بە پڕ بەنزین و پاککراوەیی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام ئەمجارە لە شوێنێکی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی؛ سامی، ئامۆزای خاوەنی پیکابە دزراوەکە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سێ ڕۆژ پێش ئێستا، نزیکەی کاتژمێر دووی شەو، پیکابێکی جۆری نیسان کە لەبەردەم ماڵێکدا ڕاگیرابوو، لەلایەن کەسێکەوە دزرا." دوای ڕووداوەکە، خاوەنی پیکابەکە و ئامۆزاکەی وێنەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و داوایان لە هاووڵاتیان کرد لە ئەگەری بینینیدا ئاگاداریان بکەنەوە.
چی ڕووی دا: چەند کاتژمێرێک دواتر، دزەکە پەیامێکی بۆ یەکێک لە پەیجەکانی شاری تەقتەق ناردبوو، کە تیایدا داوای کردبوو ژمارە تەلەفۆن یان پڕۆفایلی ماسنجەری خاوەنی پیکابەکەی پێبدرێت بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکات. دوای پەیوەندیکردنی هەردوولا، سەرەتا دزەکە داوای بڕی دوو هەزار دۆلاری کردبوو لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی پیکابەکە، هاوکات هەڕەشەی ئەوەیشی کردبوو کە ئەگەر پارەکە نەدەن ئۆتۆمبێلەکە بە سکراب دەفرۆشێت.
دوای گفتوگۆیەکی زۆر، هەردوولا لەسەر بڕی هەزار دۆلار ڕێککەوتبوون. بەڵام دواتر، دزەکە پەیامێکی دیکەی نارد و گوتبووی: "وەڵا هەزار دۆلارەکەیشم ناوێ، ئەو پارە حەرامەم پێ ناخورێ. من خۆم ژنەکەم نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، ئەم دزیەیشی بێتە سەر هەر بەیەکجاری ماڵم کاول دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواتر دزەکە گوتبووی، "بڕۆنە سەر ڕێگای ناحیەی تەکیە، پیکابەکەم لەوێ بۆ داناون. جوان غەسڵم کردووە و فول بەنزینیشم کردووەتەوە بۆتان و بیبەنەوە."
پاش گەڕانەوەی پیکابەکە بۆ شوێنە دیاریکراوەکە، خاوەنەکەی سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیس تۆمار کردووە. لە ئێستادا پیکابەکە لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراوە و هێشتا خاوەنەکەی وەرینەگرتووەتەوە تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان تەواو دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





