ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 16 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەڵێت، "سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەستپێدەکات." جەختیش دەکاتەوە، "کۆبوونەوەکە کۆتاییە و پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی ناکۆکیی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ دووەمجار کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات و بەکراوەیی بۆ سبەی چوارشەممە هەڵگیرا، بڕیارە سبەی جارێکی دیکە کۆببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ڕاوێژکاری بووە و هیچ نوێنەرێکی حکومەتی کوردستان بەشدار نەبوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێش بەشدار نەبن. ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەی سبەی فراوانتر دەبێت و دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشداریی دەکات و لە کۆی 23 ئەندام، 20 ئەندامی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: بەگوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت کە قسەی بۆ ئاڤا کرد، "سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات، کۆبوونەوەی کۆتاییە و پرسەکە [داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان] یەکلا دەکرێتەوە و ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونی خۆی بە ڕاشکاوی دەردەبڕێت".
لەلایەکی دیکە: دەروون مەلا ناجی، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا لە بەغدا لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵای کورد قسەی کردووە، هۆکاری ئامادەنەبوونی نوێنەرانی کوردستانیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەگەر هەر نوێنەرێکی حکومەتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات، ئەوا بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەبێتە پابەندکاری و دەبێت حکومەتی کوردستان پێیەوە پابەند بێت، بەڵام ئەگەر نوێنەریان بەشدار نەبێت، لە حاڵەتی ئەوەی ئەگەر بەدڵیان نەبوو، ئەوا دەتوانن کەیسەکە ببەنە دادگای فیدراڵی.
هۆکارە زانراوەکان: دوو بەپرسەکەی کورد گوتوویانە، لە بنەڕەتەوە حکومەتی عێراق کەیسەکەی بە ئەنجوومەنی دەوەڵەت سپاردووە و داوکاریی حکومەتی کوردستان نەبووە و حکومەتی کوردستان گلەیی هەیە بۆ پرسەکە ببێرتە ئەوێ و هێندە دەستی دەستی پێبکرێت، ئێستاش گومان دەکەن نیەتێک هەبێت ئەنجوومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق یەکلا بکاتەوە، بۆیە دەیانەوێت نوێنەر نەنێرن و ئەگەر ىڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان نەبوو ئینجا ئەوان داوا بکەن دادگای فیدراڵی کەیسەکە یەکلا بکاتەوە.
- هاوکات ئەندامەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت گوتیشی: بۆچوونی حکومەتی کوردستان گەیێنراوەتە ئەنجوومەنی دەوڵەت، بۆیە پێویست نییە بەشداری بکەن، ئەگەر بەشداریش بکەن تەنیا دەتوانن وەکو ئامادەبوو بەشدار بن نەوەک ڕای خۆیان بدەن و قسە بکەن.
زانیاریی زیاتر؛ لە وەڵامی ئەو پرسیارەش ئەگەر حکومەتی کوردستان ئەنجامەکەی بەدڵ نەبوو، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت گوتی: لە بنەڕەتدا ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار نادات و تەنیا بۆچوون دەدات بەڵام بۆچوونەکەی قورسایی هەیە، بۆیە ناتوانرێت لە دادگای فیدراڵی تانەی لێ بدرێت، بەڵام دەکرێت حکومەتی کوردستان داوا لە دادگای فیدراڵی بکات کەیسەکە یەکلا بکاتەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر دادگا ئایا دەیکەن یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





