ئەو 38 عومرەكارە كوردەی لە سنووری سعوودیە گیریان خواردبوو بە هەوڵی ئاڤا ڕزگار کران
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول

عومرەکارانی کورد لە سعوودیە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو 38 عومرەکاری کورد لە سنووری عەرعەری سعوودیە بۆ ماوەی 11 کاتژمێر ڕاگیران، پاش بڵاوکردەوەی هەواڵەکە لەلایەن ئاڤاوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، هەوڵەکانیان دەستپێکرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە و توانرا سەرجەم عومرەکارەکان دەرباز بکرێن و گەیشتنەوە سنووری عێراق.
چیرۆکی سەرەکی؛ مانگێک پێش ئێستا پاسێکی عومرەکارانی کورد لە شاری مەدینە تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو لەگەڵ ئۆتۆمێلێک لە سعودییە، دوای ڕووداوەکە ڕێککەوتن لەنێوان شۆفێری پاسەکە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە کرا کە خەڵکی سعودیەیە، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر ئەو هاوولاتیە سعوودیە سکاڵای کرد و داوای قەرەبووی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کردەوە، بەوهۆیەوە ئەمڕۆ لە سنوور ئەو پاسەی کە عومرەکارەکانی هەڵگرتبوو لەلایەن پاسەوانی سنووری سعودیەوە ڕاگیرا، پێیان وتووە تا پاکانەی تەواوی ئەو هاوولاتیە نەبینن ناتوانی بپەڕیتەوە سنووری عێراق، بۆیە سەرجەم عومرەکانی ناو پاسەکە ڕاگیران و لە دۆخێکی خراپ دابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 16ـی 9ـی 2025، ئاڤا هەواڵی ڕاگیرانی ئەو عومرەکارانەی بڵاوکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و کێشەکەی چارەسەر کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چارەسەری کێشەکەیان، ئەو عومرەکارانە سوپاسی ئاڤایان کرد بۆ دەمەوەهاتنی داواکارییەکان و گەیاندنی کێشەکەیان بە لایەنی پەیوەندیدار.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق توانیمان لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی عەرعەری سعوودیە گفتوگۆ بکەین و بابەتەیان بۆ ڕوون بکەینەوە، کێشەکە چارەسەر بوو و عومرەکارەکان و شوفێری پاسەکە بەڕێکران و لە سنووری سعوودیە دەرچوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





