
بەشێکی هێزەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی تورکیا بە قۆناغ دەستیانکردووە بە کشانەوە و چۆڵکردنی بنکەکانیان لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و بنکە و بارەگاکانیان ڕادەستی ئیدارەی شارەکە دەکەن کە سەر بە حکومەتی نوێی سووریایە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2018 ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پشتیوانیی هێزەکانی تورکیا، شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانی لەژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە دەرهێنا و بەهۆیەوە دەیان هەزار کورد ئاوارە بوون، بەڵام لەدوای ڕووخانی دەسەڵات و هاتنی حکومەتی نوێی سووریا، دۆخی عەفرین باشتربووە و بەشێک لە ئاوارەکانیش بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پاڵپشت بە سەرچاوە تایبەت و خۆجێیەکان، ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی نێودەوڵەتی بڵاوی کردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یەکەکانی سوپا و پۆلیسی تورکیا حەوت بنکە و بارەگایان لە شاری عەفرین و ناحیەی جەندریسی دەوروبەری حەلەب ڕادەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا کردووەتەوە.
لەناو ئەو شوێنانەی ڕادەستکراونەتەوە چوارگۆشەی ئەمنیی لە عەفرین و جەندریس لەگەڵ ژمارەیەک قوتابخانە هەن کە پێشتر وەک بنکەی سەربازیی تورکیا بەکارهێنراون، هاوکات یەکەی کۆماندۆی سەربە سوپای تورکیاش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عەفرین ڕاگەیاندووە.
باکگراوند: مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی شاری عەفرینیی کرد و ڕایگەیاند، لە سووریا کار بۆ بنەمای هاووڵاتیبوون دەکات و دەشیەوێت کۆتایی بەو نەهامەتییانە بهێنێت کە خەڵکی عەفرین ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






