
بریکارێکی خۆراک لەکاتی پێدانی سەبەتەی خۆراکی مانگانە بە هاونیشتمانیان. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە زیادبوونی ئەو بڕە پارەیە دەکەن کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڕی وەرگیراو هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەندێک ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوە بڵاوکرابوویەوە گوایە پارەی وەرگیراو لە هاووڵاتییان لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە بەرامبەر سەبەتەی خۆراک زیاد کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، وەزارەتەکە داوا لە بریکارانی خۆراک و بریکارانی ئارد لە بەغدا و پارێزگاکان دەکات سەردانی ناوەندەکانی دابەشکردن بکەن بۆ وەرگرتنی پێداویستییەکانی سەبەتەی خۆراک و ئارد، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتیاندا".
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە گوایە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بریکارەکانەوە لە هاووڵاتیان وەردگیرێت زیاد کرابێت و دەڵێت: "بڕی وەرگیراو لە هاووڵاتی تەنیا (500 دینارە)".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






