عەلی لاریجانی: لەگەڵ محەممەد بن سەلمان تاوتوێی هەماهەنگیی بەرگریی ئێران و سعوودیەمان کرد
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول

ساتی هاتنەدەرەوەی محەممەد بن سەلمان و عەلی لاریجانی لە هۆڵی کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە ڕیاز لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ڕیازی پایتەختی ئەو وڵاتە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: سعوودیە و دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوون بە هەمان بۆچوون و تێگەیشتنی ئێران کە دەوڵەتێکی دیاریکراو بووە بە هۆی پشێوی و ڕێگر دەبێت لە سەقامگیریی ناوچەکە، هێرشکردنە سەر قەتەر و بەردەوامی کۆمەڵکوژیی غەززە ئەوەیان بۆ هەموو دەوڵەتان ئاشکرا کرد.
لەلایەکی دیکە؛ ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی نێوان تاران و ڕیاز ڕایگەیاند: لەگەڵ سعوودیە پێکەوە کار دەکەین بۆ هەماهەنگی هەرێمی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانمان.
گوتیشی، پێکەوە کاریگەرییەکی گەورەمان دەبێت لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر هەماهەنگیی بەرگری لە نێوان ئێران و سعوودییە و لە داهاتوودا ئەم هەماهەنگییە لە شێوەی گرووپی جیاواز ڕێکدەخرێت و کاریگەرییەکی گەورە پیشان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





