ئاڤا نیوز
مەم ئارارات، هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان لە نوێترین بەرهەمی هونەریدا گۆرانی بەناوبانگی "سەباحولخەیر" دەچڕێتەوە و بە ژیریی دەستکرد ڤیدیۆ کلیپی بۆ گۆرانییەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: "سەباحولخەیر" یەکێکە لە شیعرەکانی شاعیری گەورە، مەلای جزیری و شیعرەکەش بۆ خۆشەویستی میری بۆتان نووسراوە، ئەم شیعرە لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی گوتراوەتەوە، ئێستاش مەم ئارارات ئەم تێکستەی کردووە بە گۆرانی.
زانیاریی زیاتر: هونەرمەند مەم ئارارات زۆرینەی بەرهەمەکانی تێکستی خۆیەتی و هەر خۆشی ئاواز بۆ بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی خۆی دادەنێت، بەڵام ئەمجارە شیعرە نەمرەکەی مەلای جەزیری گوتووە، زوبێر ساڵح کاری میوزیکی بۆ کردووە بەڵام دیسان دابەشکردنی موزیکەکە مەم ئارارات خۆی کردوویەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەم ئارارات هونەرمەندێکی دیاری باکووری کوردستانە، دەنگێکی خۆش و ستایلێکی جیاوازی هەیە و یەکێکە لەو هونەرمەندانەی سنووری جوگرافی پارچەکانی کوردستانی بڕیوە و خاوەن هەوادرێکی زۆرە.
ئەمەش بزانە: ڤیدیۆ کلیپی ئەم گۆرانیەی مەم ئارارات بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و گەشتێکە بە نێو باکووری کوردستاندا و جوانی کولتووری کوردی لەو ناوچانە نیشان دەدات.
باکگراوند: مەم ئارارات ساڵی 1981 لە گوندی گركێ شێخێ لە ناوچەی دێركی چیای مازی لە مێردینی باكوری كوردستان لەدایكبووە، یەكەم ئەلبوومی گۆرانی لە ساڵی 2013 بڵاوكردووەتەوە، تا ئێستا خاوەنی پێنج بەرهەم و چەندین گۆرانی بەشێوەزاری کرمانجی، سۆرانی و زازاکییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




