
دیمەنی چەند قوتابییەکی قوابخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندێکدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، کورسی خوێندن بەخۆڕایی بۆ منداڵانی شەهید و کەمئەندامانی سەنگەر دابین بکەن، کە بەهۆیەوە سەدان قوتابی سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: پشتبەست بە ڕێنمایی ژمارە یەک ساڵی 2021، ماددەی 47 بڕگەی پێنجەمی خاڵەکانی یەک و دووی وەزارەتی پەروەردە، مەرجە هەموو باخچەی ساوایان، قوتابخانە و پەیمانگە بە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە، کورسی خوێندن بۆ کەس و کاری شەهیدان، کەمئەندامانی سەنگەر بە خۆڕایی دابین بکەن.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤای وت، "گشتاندنەکەمان بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت ناردووە، کە مەرجە کورسی تایبەت بۆ منداڵانی خانەوادەی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر دابین بکەن بەبێ بەرامبەر، هەر ناوەندێکیش پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر."
ئەمەش بزانە: دابینکردنی ڕێژەی کورسییەکان بەگوێرەی دۆخی قوتابخانەکە دەبێت، لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کردنەوەی ناوەندەکە وەک مەرج بەسەریاندا دەسەپێنرێت، بەشێوەیەکی گشتیی لەهەر ناوەندێک پێنج کورسی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






