ئاڤا نیوز
بەدواداچوونێکی وردی ئاڤا، چیرۆکی سەیر و جەرگبڕی پیاوێک ئاشکرا دەکات کە تۆمەتبارە بە وێرانکردنی ژیانی دەیان ژن. ئەم پیاوە نزیکەی 15 بۆ 20 ژنی هێناوە، بە شێوەیەکی شەرعی و یاسایی هاوسەرگیری لەگەڵدا کردوون، بەڵام دواتر بە زۆر و هەڕەشە لێیان جیابووەتەوە و تەڵاقی داون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە قوربانییەکان، ژنێکی تەمەن 42 ساڵ، لەگەڵ مامی و برایەکیدا چیرۆکەکەی خۆی بۆ ئاڤا گێڕاوەتەوە و دەڵێت: "نزیکەی 10 مانگ لەمەوبەر، ئەم پیاوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هاتە داوای من. وتی، 'کاکە، من ژنم هەیە و شەش منداڵم لێی هەیە، بەڵام ژنەکەم تووشی شێرپەنجە بووە.' منیش ڕازی بووم و بە هەشت مسقاڵ ئاڵتوون ڕێککەوتین. چوومە دادگای مەخموور و مارەی بڕیم و بوومە هاوسەری."
ژنەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا دەگێڕێتەوە: "هەر لە هەفتەی یەکەمی هاوسەرگیرییەکەماندا، کابرا کەوتە سووکایەتیکردن پێم، لێی دەدام، هەڕەشەی لێ دەکردم و ئەشکەنجەی دەروونی دەدام. منیش لەبەر ناوبانگ و سومعەی خۆم، بەرگەم دەگرت. بەڵام دوای مانگێک و 10 ڕۆژ لە هاوژینی لەگەڵیدا، ئیتر بەرگەم نەما و ناچاری کردم لێی جیابمەوە."
زانیاریی زیاتر: ئاڤا، لەگەڵ 10 بۆ 15 ژنی دیکەش قسەی کردووە کە هەمان شتیان بەسەر هاتووە. هەموویان باس لەوە دەکەن کە پیاوەکە بۆ ماوەیەکی کەم هێناویەنی و دواتر تەڵاقی داون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پیاوەکە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، هەموو قسەکانی ژنەکەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت: "قسەی ئەو ژنە هیچ ڕاست نییە. ئێستا تەنیا لای مەلا تەڵاقم داوە، ماوەیەکی تر دەچمە دادگا لەوێش یەکلایی دەکەمەوە."
لێدوانی فەرمی: پۆلیس بە ئاڤات وتووە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم کەیسە دەکەن، تا ڕاستییەکان ئاشکرا ببن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






